شاعیرێکی خەڵکی شاری مەلەکشای ئیلام لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارەوە هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێ.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، شاعیرێکی کورد، خەڵکی شاری مەلەکشا بە ناوی “حوسێن باقری” ناسراو بە “ژاکان باران” لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.
ئەوە دەقی هەڕەشەنامەی ئیتلاعاتە کە بۆ ئەو شاعیرە کوردە نێردراوە و کە تێیدا هاتووە: “ئەگەر وریاکردنەوەکانی ئێمە بۆ تۆ و بنەماڵەکەت سوودمەند نەبووە و ئێمە لە ڕێنوێنی کردنی تو بێهیوا ببووین، دەبێ لەگەڵ تۆ بە شێوەیەکی دیکە هەڵسوکەوت بکەین و ئەمەش بۆ تۆ گران تەواو دەبێ.”
هەروەها لە درێژەی ئەو نامەیەدا هاتووە، “لانیکەم کەمێک بیر لە دایکت کە نەخۆشە بکەوە که پاش مردنی تۆ چی بە سەر چارەنووسی ئەودا دێ.”
ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی بەفرانبار، حوسێن باقری ناسراو بە “ژاکان باران” تەمەن ٣٦ ساڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەڵەکشای ئیلام دەسبەسەر کرا.
ئەو هەڕەشە نامەی ئیداری ئیتلاعات لە حاڵێکدایە کە تۆمەتی وەپاڵدراو “هەوڵدان دژی ئەمنیەتی نەتەوەیی و نووسینی دروشمی سیاسی” هێشتا لە سەر مێزی کاری دادگوستەریی شاری مەلەکشایە.