Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۴ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۷ | 15/08/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

کوژران و بریندار بوونی چەند کۆڵبەری دیکە، لە ناوچەسنوورییەکانی کوردستان

28/02/2018 | 21:31:20
+A
-A

لە درێژەی تەقە و ڕاودوونانی کۆڵبەرانی سەرسنوور لە لایەن هەنگی مەرزی و هێزە چەکدارەکانی رێژیم، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕیکەوتی ٩ی ڕەشەمەی ٩٦هەتاوی دوو کوڵبەر بە توندی بریندارو، یەکێک دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵدەریی موکریان کاتژمێر٣ی بەرەبەیانیی ٩ی ڕەشەمە کۆڵبەریک بەناوی ئیبراهیم ڕاستی کوڕی ڕەحیم و تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی سەردووش لە ناوچەی دۆڵەبەی  سنووری نێوان رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان لە لایەن چەکدارەکانی  رێژیمەوە،  تەقەی لێدەکرێ و هەر لەوێ گیانی لەدەست‌داوە.
هەروەها پێی هەواڵێکی دیکە کە بە “کوردستان و کورد”گەیشتووە،  لە هەمان رۆژ لە سنووری بانە لە دوای هێرشی چەکدارانی ڕێژیم بۆ سەر چەند کۆڵبەر ، لە ئاکامی تەقە و ڕاودوونانی کۆڵبەران دوو کەس لەوان بە توندی بریندار بوون.
بە پێی ئەو هەواڵەی کە پێمان گەیشتووە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆچوارشەممە لە سنووری وێنە ، لە ناوچەی بانە لە لایەن چەکدارەکانی رێژیم,  هێرش دەکرێتە سەر کاروانێک لە کۆڵبەران و، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی کاوە خەڵکی گوندی سەرتەزێن و فەریدوون خەڵکی کیلە، بریندار دەکرێن. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن دوای بریندارکردن و هەڵاتنی کۆڵبەران، کەلوپەلی ئەو چینە لێقەوماوە بە دەستی هێزەکانی ڕێژیم سوتێندراون و، هەروەها بە هۆی کاریبوونی برینی کاوە سەرتەزێنی و چەند کۆڵبەری دیکە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پێنجوێن لە باشووری کوردستان کراون.