به‌ندكراوێكی ئه‌منیه‌تی له شاری بانه به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی بانه به ناوی عه‌بدوسه‌لام ساڵحی پاش 24 ڕۆژ ڕاگرتن و لێكۆڵینه‌وه له گرتنگه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرا.
ناوبراو له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه تۆمه‌تی شێواندنی ڕای گشتیی وه‌پاڵ دراوه.
عه‌بدولسه‌لام ساڵحی كۆڵبه‌ره و له ڕێگه‌ی كۆڵبه‌رییه‌وه له ناوچه سنوورییه‌كانی گیانی له‌سه‌ر به‌ری ده‌ستی داناوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی نانێك و ته‌نیا به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ده‌وڵه‌ت به كۆڵبه‌ران گه‌ڵاڵه‌یه‌كی ئاماده كردبوو. پێشتریش به‌رپرسی ڕێكخستنی سه‌فه‌ری مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژادی بۆ بانه‌ی له ئه‌ستۆ گرتبوو كه ئه‌وه‌شیان وه‌ك تاوانێك وه‌پاڵ ناوبراو داوه.
شایانی باسه عه‌بدولسه‌لام تا كۆتایی قۆناخه‌كانی لێكۆڵینه‌وه مافی گرتنی پارێزه‌ری نه‌بووه و ته‌نانه‌ت ئیزنی ئه‌وه‌یان پێنه‌داوه پێوه‌ندی ته‌له‌فوونیی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و كه‌سوكاریشی هه‌بێ.