گرووپی مووسیقایی “ژیوار” پێکهاتوو لە کۆمەڵێک ژن و کچی هونەرمەند بڕیارە بە بەڕێوەبردنی کۆنسێرتی دووڕۆژە لە شاری ئیلام، لەو ڕێگاوە بە هانای لێقەوماوانی بوومەلەرزەلێدراوی پارێزگای کرماشان بچن و داهاتی ئەو کۆنسێرتەیان بۆ زیانوەبەرکەوتووانی بوومەڵەرزە لێدراو تەرخان کردووە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکانی کوردستان، گرووپی مووسیقی “ژیوار” لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی داهاتوو له هۆڵی شانۆی ئیدارهی کولتووری ئیلام کۆنسێرتێکی مۆسیقا بهڕێوه دهبهن و بۆ جارێکی دیکە ژنانی هونەرمەند یارمەتیی لێقەوماوانی شاری سەرپێلیزەهاو و پارێزگای کرماشان دەدەن.
جێیوەبیرهێنانەوەیە ئەمە دوویهمین جاره که ئهو گرووپه له پارێزگای ئیلام کۆنسێرت بهڕێوه دهبەن و داهاتی ئهو کۆنسێرته پێشکەش بە لێقهوماوانی بوومهلهرزهکهی کرماشان دەکەن.
شیاوی باسە گرووپی مۆسیقای ژیوار، بە سەرپەرەستی هونەرمەند “ژیوار شێخولئیسلامی” چەند ساڵێکە لە سنە دامەزراوە کە هەموویان لە کچ و ژن پێکهاتوون هەتا ئێستا لە ئاستی ئێران و دەرەوەی وڵات و شارەکانی کوردستان بە دەیان کۆنسیرتیان ساز کردووە.
هەروەها رۆژی ٩ی ڕەشەمە ، هونەرمەند سدیق تەعریف گۆرانیبێژی ناسراوی ئێران و کوردستان بە هاوکاری ئەنجومەنی مووسیقی شاری کرماشان کۆنسێترتێکی تایبەت بۆ منداڵانی بوومەلەرزەلێدراو، لەو شارە بەڕێوە دەبا.