دڵسۆز و لایه‌نگرێكی حیزب و نیشتمان به هۆی وه‌ستانی دڵ له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت مالاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكرات، دوێنی ئێوارێ، ته‌ها حه‌سه‌نزاده، ناسراو به قاله باغه‌وانی گۆڵێ، به‌هۆی نه‌خۆشی كتوپڕ و وه‌ستانی دڵ له ته‌مه‌نی 40 ساڵیدا ماڵاوایی یه‌كجاری له ژیان كرد.
ناوبراو كوڕێكی دڵسۆز و نیشتمانپه‌روه‌رێكی به ته‌واو مانا بوو له زۆربه‌ی بۆنه و ڕێوڕه‌سمه نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا به‌شداری چالاكانه‌ی ده‌كرد و زۆر جاران بێ ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن حیزبه‌وه كاری پێ ئه‌سپێردرابێ چالاكی حیزبیی دهدكرد.
بنه‌ماڵه‌ی باخه‌وان به‌گشتی بنه‌ماڵه‌یه‌كی نیشتمانپه‌روه‌رن و خۆشه‌ویستی خه‌ڵك و ناوچه‌ن و ڕه‌حمان و قاله باخه‌وان یه‌كێك له وه‌فادارانی حیزب و گه‌ل و نیشتمان بوون.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ته‌ها حه‌سه‌نزاده پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.