بە گوێرەی هەواڵێک کە لە ناوچەی شنۆوە پێمان گەیشتوە ڕۆژی ٤ی ڕەشەمە, خاتوو مەنیجە ئەحمەدتاش هاوسەری شەهید فەتاح ئەمینی, خەڵکی ئاوایی سەرگیزی ناوچەی شنۆ، ماڵاوایی لە ژیان کرد.
هاوسەری دایە مەنیج شەهید کاک فەتاح ئەمینی لە یەکەم پێشمەرگەکانی حیزب، لە ناوچەی شنۆیە بوو، لە ماوەی شەڕی سێ مانگەدا، گیانی لە دەست دا.
لەو کاتەوە تا ئێستا بۆ ماوەی ٣٨ ساڵ، مەنیج خانم بە سەربەرزی و ڕووسووری منداڵەکانی سەرپەرستی کرد.
بنەماڵەی شەهید فەتاح لە ژێر ڕێنوێنی و سەرپەرەستی دایە مەنیج هەروا دڵسۆز و پشتیوانی حیزبی دیموکرات و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان مانەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە بۆنەی کۆچیدوایی دایە مەنیج بەگەرمی سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی، خەڵکی سەرگیز و هەموو ناوچەی شنۆ دەکا و، یادی ئەو ژنە سەربەرز و دڵسۆز و خۆڕاگرە بەرز ڕادەگرێ.