لە درێژەی دیاردەی خۆکوژی لە شاروناوچە جیاجیاکانی کوردستان لاوێکی دیکەی خەڵکی ئاوایی قاملۆ سەر بەناوچەی ئەسفەناوای قوروە، لە ڕێگای خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە پێی هەواڵێک کە بە دەستمان گەیشتووە ،رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە ئومێدبیگلەری خەڵکی ناچەوی قوروە، کە شیمانە دەکرێ بە هۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتییەوە پەنای بۆ خۆکوژی بردوەو لەو ڕێگایەوە گیانی لەدەستداوە.
شیاوی باسە کێشەی بنەماڵەیی، بێ‌کاری، تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان، خەمۆکی ، لە هۆکاری سەرەکیی خۆژییەکانن لە ئێران و کوردستان.
جێی‌وەبیر هێنانەوەیە بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ کوردستان “چاونیوز”له پاییزی ئه‌مساڵدا ئه‌وه‌نده‌ی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردوه، ١٦ که‌س له کوردستان به‌هۆی خۆکوژییه‌وه کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه که که‌م ته‌مه‌نترینیان کچێکی ١٨ ساڵ و به ته‌مه‌نترینیان پیاوێکی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ بووه. ئاماری خۆکوژییه‌کان له وه‌رزی هاویندا ٣٤کهس و له وه‌رزی به‌هاردا ٢٣ که‌س بووه. به‌و پێیه له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه تا سه‌ره‌تای زستان ٦٣ که‌س له کوردستان له‌و سه‌دان که‌سه‌ی به‌هۆی جۆراوجۆی وه‌ک هه‌ژاری و کێشه‌ی خێزانی هه‌وڵی خۆکوژییان داوه، هەولەکانیان بەداخەوە سەرکەوتوو بووە و کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه.