دایکی دووشەهید سەرفەرزای حیزبی دێموکرات بە ناوی دایە سەکینە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بۆکانەوە بە دەستمان گەیشتووە، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی دووی ڕەشەمە دایە سەکینە خەڵکی حاجیابادی بۆکان و هەڵگری خەمی بە ژانی شەهید بوونی دوو ڕۆڵە بە ناوەکانی خوسرەو سەلیمی و مەحموود سەلیمی دوای تەمەنێک ژیانی سەرفەرازانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
دایە سەکینە وەکوو زۆربەی هەرەزۆری بنەماڵەی رووسووری شەهیدانی گەل و نیشتمان، سەرەڕای جگەرسووتاوی و لە دەستدانی دوو کۆڕی لە سەنگەری بەرگری وخەبات ، بەڵام تا دوا هەناسەی دڵی بۆ سەرکەوتنی گەلەکەی لێدەدا و، خەمخۆر و پاڵپشتی خەباتکارانی دێموکرات بوو.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی دایە سەکینەو سەرجەم کەسوکاری ئەو ئازیزە دەکا و، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە شەریک و بەشدار دەزانێ.