نوێنەری ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆبونەوەی شۆڕای ئەمنییەت، بە دەسنیشان کردنی قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین وتی؛ ڕێژیمی ئێران سەرچاوەی زۆرینەی قەیرانو ئاژاوەکانی ئەو ناوچەیەیە.
نیکی هێلی لە کۆبونەوەی سەرەتای مانگی ڕەشەممەی شوڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گوتارەکەیدا ئاماژەی بەو قەیرانو ئاژاوانە کرد کە ئێران ڕۆڵی سەرەکییان تێدا دەگێڕیو لەو بارەوە وتی: کارەساتی مرۆیی لە یەمەن خراپترین کارەساتە لە جیهاندا، هێرشەکانی چەکدارانی حووسی بۆ سەر هاوسێکانیان بە موشەکیی ئێرانی،بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن ڕێژیمی بەشار ئەسەدو کوژرانی زیاتر لە نیومیلیۆن هاووڵاتی لەو وڵاتەو میلیۆنان ئاوارەی سووری لە وڵاتانی ئوردۆن، لوبنانو تورکیە. کۆی ئەمانە بە جۆرێک پێوەندی بە دەوڵەتی تارانەوە هەیە
هەروەها لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند: گومان لەوەدا نییە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی پشتیوانی تێرۆریسم دەکاو لە هەموو ئەو بابەتانەی کە باسم کردوون ئێران ڕۆڵی سەرەکی دەبینێ.
نیکی هێلی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا وتی: دەستێوەردانی سپای قودس لە کاروباری نێوخۆی وڵاتانی ناوچەکە دەبێ بەزووترین کات بەربەست بکرێو پێشی پێ بگیردرێ.