نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی هێرشکردنە سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، داوای لە تورکیە کرد شەڕ و پێکدادانەکان ڕابگرن.
ئێستیڤان دووجاریک، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند کە هەتا شەڕ لە عەفرین بەردەوام بێ، نەتەوە یەکگرتووەکان کەمتر دەتوانێ دەستی یارمەتی بۆ خەڵکی شارەکە درێژ بکا.
ئێستیڤان دووجاریک بە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە داوای لە کاربەدەستانی تورکیە کرد هێرش و شەڕ لە دژی عەفرین رابگرێ و کۆتایی بە لەشکرکێشی بۆ سەر ئەو شارەی وڵاتێکی دیکە بێنێ.
نەتەوە یەکگرتووەکان لە حاڵێددا ئەوە داوایە دەکەن کە رۆژی ڕابردوو لەسەر داوای یەکینەکانی پاراستنی گەل “یەپەگە”ی لقی نئزامیی پارتی کرێکارانی کوردستان “پەکەکە” لە رۆژئاوای کوردستان، رێژێمی سووریە هێز و میلیشیاکانی خۆیان بۆ ئەو شارە ناردووە.
یەپەگە لەکاتێکدا ئەو هەوڵانە دەدا لە دوای دروستبوونی شەڕی نێوخۆیی لە سووریە لە٢٠١١، رێژێمی سووریە لە زۆربەی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان کشاوەتەوە و پارتی یەکیەتیی دیموکراتی “پەیەدە”ی باڵی سیاسیی پەکەکە لەو بەشەی کوردستان دەسەڵاتی بە دەست گرتووە.