لە چالاکییەکی فەرهەنگی لە شاری پیرانشار، بە بۆنەی ٢ی رەشەممە رۆژی جیهانیی زمانی دایک، رێز لە زمانی کوردی گیرا.
منداڵانی تێکۆشەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری پیرانشار، بە بەرزکردنەوەی تراکتی پێوەندیدار ئەو یادەیان بەرز ڕاگرت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە چالاکییەکی فەرهەنگی لە شاری پیرانشار، رێز لەمافی نەتەوەیی واتە خوێندن و نووسین بەزمانی دایک، گیرا و بەشێک لە منداڵانی مافخوراوی پیرانشاری، بە هەڵگرتنی تراکت و نووسراوەی پێوەندی دار، داکۆکییان لە فێربوونی زمانی کوردی وەکوو ناسنامەیەکی بەهێز کرد.
لەو چالاکییە فەرهەنگییەدا دروشمی ” زمانی ئێمە ناسنامەی ئێمەیە” بەرز کرایەوە.
شیاوی باسە هەموو ساڵێک بو بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، بەشێوەی فەرهەنگی و مەدەنییانە لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان، ئەو داوا نەتەوەییە پێداگریی لەسەر دەکرێ.
شیاوی باسە لە رۆژانی ڕابردووش لە شارەکانی سنە و مەریوان لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، رێز لە زمانی کوردی گیراوە.