لە یادی لە دایکبوونی دڵداری شاعێر دانەری سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” بۆ ماوەی سێ رۆژ کۆنفڕانسێک بۆ ناودارانی شاری کۆیە ، لە زانکۆی ئەوشارە بەڕێوەدەچێ.
سەرلەبەیانیی رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی ڕەشەممە بەرانبەر بە 20/2/2018 لە هۆڵی زانکۆی کۆیە کۆنفڕاسێک لە ژێر ناوی ژیان و هەڵوێستە نەتەوەییەکانی دڵداری شاعیر دەستی پێکرد و لە ماوەی سێ رۆژ کۆمەڵیک بابەبەت بە و شاعیرە نەتەوەییەو، هەروەها کەسایەتییەکانی ناوداری کۆیە دەخرێنە بەرباس و لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێ .
جێی وەبیر هێنانەوەی کە یوونس ڕەئووف (١٩١٨- ١٩٤٨) ناسراو بە دڵدار، شاعیر و پارێزەر و چالاکی سیاسیی کورد بوو.
بەناوبانگترین شێعری دڵدار، ئەی ڕەقیبە کە لە تەمەنی ٢٨ ساڵییدا و ٢ ساڵ پێش مردنی، کرا بە سروودی نیشتمانیی کۆماری کوردستان و تا ئێستاش ھەر لە لایەن زۆربەی کوردەکانەوە وەک سروودی نیشتمانی دەناسرێتەوە. ئێستاش بەفەرمی وەکوو سروودی نەتەوەیی هەرێمی کوردستان تۆمار کراوە.
شاعیری بەهەست و نەتەوەیی مامۆستا دڵدار لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا بە جوانەمەرگی سەری نایەوەو گڵکۆکەی لە شاری کۆیە دایە.