به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری سنه پاش ٤٠ ڕۆژ له ده‌سبه‌سه‌ركرانی هێشتا چاره‌نووسی ناڕوونه و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ حیزبه كوردییه‌كاندا ده‌سبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، زیاتر له 40 ڕۆژه به‌ندكراوێكی كورد به ناوی كوروش ئاغاوهیستی كوڕی محێدین، خه‌ڵكی ئاوایی دۆڵابی سه‌ربه شاری سنه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه ركراوه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێ.
ناوبراو به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر بڕیاری ئیداره‌ی ئیتلاعات له ئاوایی “نێیه‌ر”ی سنه له ماڵێكی ڕووخاو فیلمبرداری كراوه و له هه‌وڵی ئه‌وه دان كه له كاتی دانپێدانانی زۆره‌ملێ له‌و گرته ویدئۆیه كه‌ڵك وه‌ربگرن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له ناوبراو ده‌ڵێ، وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له هه‌وڵی ئه‌وه دایه كه له په‌روه‌نده‌كه‌یدا شه‌ڕی چه‌كداری بگونجێنن و په‌روه‌نده‌كه‌ی لێ قورس بكه‌ن.
كوروش ئاغاوه‌یسی، پێشتر ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ئه‌ندامی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه و پاش وازهێنان له‌و ڕێكخراوه ژیانی ئاسایی دهسپێكردووهتهوه و ئێستاش هێزه‌كانی ئیتلاعات بیانوویان پێگرتووه و ده‌سبه‌سه‌ریان كردوه.
شایانی باسه له ماوه‌ی دهسبهسهركرانیدا تا ئێستا له هیچ ڕێگه‌یه‌كه‌وه نه‌یتوانیوه پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه بگرێ و ته‌نانه‌ت له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ریش بێبه‌ری كراوه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه چاره‌نووسی ناڕوونه.