نیگه‌رانی و خۆكوژیی خوێندكاران له ئێران به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕوو له به‌رزبوونه‌وه دایه و كاربه‌ده‌ستێك سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان، ئه‌بولحه‌سه‌ن ریازی، جێگری كاروباری نێوخۆیی ڕێكخراوی خوێندكاریی وه‌زاره‌تی علووم، لێكۆڵینه‌وه و تێكنۆلۆژیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه خۆكوژیی یه‌كێك له گرینگ‌ترین دیاره‌كانی خوێندكاری له ئێرانه.
ناوبراو بارودۆخی كۆمه‌ڵگه و گیرگرفتی ئاڵۆزی وه‌ك بێكار و بژیوی ژیانی به هۆكاره‌كانی بێ هیوایی و خه‌مۆكی له نێو خۆێندكاران زانی و گوتی، به‌هۆی بێكاری و گیروگرفتی ئابووری و بژیوی ژیان هیچ هیوایه‌كیان به داهاتوو خۆیان نیه و له هه‌مبه‌ر ئه‌و دیارده‌یه نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له نێو خوێندكاران كرد.
هه‌ر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ خوێندكاران، مه‌نسووره سادقی، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ڕأوێژكاری ڕێكخراوی كاروباری خوێندكاران گوتی، خوێندكاران له ساڵه‌كانی 94 بۆ 95 به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر و به تایبه‌ت مه‌شروب به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بووه‌ته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ڕێژه‌ی بێ هیوای و خه‌مۆكی له نێو خوێندكاران به‌رچاوه و خوێندكاران هه‌ست به نائه‌منی ده‌كه‌ن و به ناچاری په‌نا بۆ خۆكوژی ده‌به‌ن.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا ڕێكخراوی پزیشكی قانوونی تاران ڕایگه‌یاندوه كه خۆكوژی به هۆی خواردنی حه‌بی برنج له نێو خوێندكاران‌دا له ماوه‌ی 9 مانگی ڕابردوودا له چاو ساڵی پێشوو سه‌دی 2 به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها خوێ،دكاران له بینا به‌رزه‌كانه‌وه زیاتر خۆیان فڕی ده‌دن و كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن. هه‌روه‌ها به حه‌بی برنج له ماوه‌ی ئه‌و 9 مانگه‌دا 109 كه‌س به هۆی خواردنی حه‌بی برنج كۆتاییان به ژیانی خۆیان هێناوه.