جه‌لال مه‌حمودزاده، نوێنه‌ری شاری مه‌هاباد له مه‌جلیسی شورای ئیسلامی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له هێرشی نیزامیی توركیه بۆسه‌ر عه‌فرین، خوازیاری هه‌ڵوێستی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئاشكرای مه‌جلیسی شورای ئیسلامی جه‌لال مه‌حمودزاده، نوێنه‌ری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد ڕوو به حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری ئێران و محه‌ممه‌دجه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی، “مه‌گەر سیاسه‌تی ئێران ، له هه‌مبه‌ر هێرشیی نیزامی و جه‌نایه‌تی ئه‌ردۆغان دژی خه‌ڵكی ڕۆژاوای سووریه بێدهنگییە!؟”
توركیه ڕۆژی 20 ژانویه هێرشی كرده‌سه‌ر شاری عه‌فرین له ڕۆاوای كوردستان. له‌و هێرشه‌دا كه به هاوكاریی هێزێك به ناوی ئه‌رته‌شی ئازادی سووریه كه له لایه‌ن توركیه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێ خه‌ریكی داگیركردنی شاری عه‌فرینن. به‌هرام قاسمی، وه‌ته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران چه‌ند ڕۆژ پێش هێرشه‌كه‌ی توركیه ڕایگه‌یاند كه هیوادارین به زووترین كات ئه‌و هێرشه كۆتایی پێبێ.
مه‌حمودزاده وێڕای ئاماژه به گرێبه‌ستی داگیركه‌رانی ئه‌و كات “سایكس پیكۆ” كه كوردستانیان به‌سه‌ر ٤ وڵاتی ئێران، توركیه، سووریه و عێراق دابه‌ش كرد و كۆمهڵككوژیی ئه‌نفالی وه‌بیر هێنانه‌وه كه چۆن كورده‌كان مافیان پێشێل ده‌كرێ و هیچ مافێكیان نیه.
ده‌وڵه‌تی فاشیست و دژه مرۆیی توركیه، مافی حه‌شیمه‌تی زیاتر له ٢٠ میلیۆن كه‌س له كورده‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌به‌ر چاو ناگرێ و به شێوه‌یه‌كی زۆر خراپ هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كا. كورده‌كانی سووریه‌ش زیاتر له سه‌دی ٥٠ ناسنامه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆ‌یا نیه و هیچ مافێكی قانوونی‌یان پێنه‌دراوه و بێبه‌شن.
كورده‌كانی ئێرانیش له چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی پێشووی ئێران بێبه‌ش نه‌بوون و به هاوكاریی شوڕهویی ئه‌و كات كۆماری كوردستانیان له شاری مه‌هاباد ڕووخاند و كۆمه‌ڵێك له ڕێبه‌رانیان ناجوامێرانه و به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئێعدام كرد.
ناوبراو سه‌باره‌ت به كورده‌كانی ڕۆژاوای كوردستان وتی، له جیاتی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی ده‌سخۆشانه له گریلا و پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و به‌شی كوردستان بكا كه چۆن به گیان و دڵ به‌رگرییان له وڵات كرد و كۆتاییان به ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و ناوچه‌یه‌دا هێنا و، ئێستاش توركیه له ڕێگه‌ی زه‌وی و ئاسمانه‌وه ئاگر به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ده‌بارێنێ و بۆ ده‌بێ وڵاتانی جیهان و ته‌نانه‌ت ئێرانیش بێده‌نگ بێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی چاودێرانی مافی مرۆڤی سووریه، گرووپێكی بۆ چاودێریی شه‌ڕی عه‌فرین و توركیه ناردووه تا ئێستا ٧٨ كه‌سی مه‌ده‌نی كه ١٥ كه‌سیان ژن و ٢١ منداڵ له كوژراوانی ئه‌و كانتۆنن.