له ٣ شاری مێهران، سنه و بۆكان ٣ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ركراون كه تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان وه‌پاڵ داوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌همه‌ن خۆشادۆڵ، كوڕی عه‌لی خه‌ڵكی شاری مێهرانی سه‌ربه پارێزگای ئیلام له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر كرا و بۆ شوێنێكی ناڕووان گواستراوه‌ته‌وه.
كه‌سێكی نزیك له ناوبراو ڕایگه‌یاندووه كه به‌همه‌ن به بێ مۆڵه‌تی قه‌زایی و قانوونی ده‌سبه‌سه‌ر كراوه و تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی وه‌پاڵ دراوه. سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی پێڕانه‌گه‌یه‌ندراوه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان نیگه‌رانن.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا له شار سنه كه‌سێك به ناوی ئاڕه‌ش ئه‌حمه‌دی، ته‌مه‌ن١٩ ساڵ، كوڕی ناسر و خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نگیسه‌ر، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیتلاعات له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ گرتنگه‌ی ئه‌و ئیداره‌یه گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له هه‌واڵێكی دیكه‌دا له جاده‌ی حه‌ساری شاری بۆكان كه‌سێك به ناوی كه‌ماڵ زیره‌كی كه به تۆمه‌تی هه‌بوونی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری ڕێژیمی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌و ٣ ده‌سبه‌سه‌ركراوه تا ئێستا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیمی ئیزنی ئه‌وه‌یان نه‌داون پێوه‌ندی به بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه بگرن و ته‌نانه‌ت مافی گرتنی پارێزه‌ریشیان نه‌بووه.