رۆژی هەینی 16/2/2018 بە بەشداری زیاتر لە سەد رێکخراوی چەپ و سوسیالیستی تایبەت بە لاوان لەسەرتاسەری دنیا، کۆنگرەی سی و سێهەمی لاوانی ئینتێر ناسیۆناڵ سوسیالیست لە پۆدگاریسای پایتەختی مۆنتێنێگرۆ دەستی پێکرد.
سەرەتای کۆنگرەکە بە سرودی ئینتێرناسیۆناڵ و وتەکانی سکرتیری گشتیی بەڕێز ئەلێساندرۆ پیریسی دەستی پێکرد و پاشان راپۆرتی ئابووری پێشکەش کرا و تاوتوێ کرا.
شایانی باسە یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان تاقە رێکخراوی کوردی تایبەت بە لاوانە کە لەم کۆنگرەیەدا بەشدارە و راپۆرتێکی شیکاری سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئێران و لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان وهەروەها خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانباری ئێران پێشکەش بە بەڕێوەبەرانی کۆنگرە کردوە.
لەمیانەی کار و باری کۆنگرەدا هاوڕێ هومەن سەعدیە نوێنەری یەکیەتیی لاوان لە ئینتێرناسیۆناڵ سوسیالیست کۆمەڵێک دیدار و چاو پێکەوتنی لەگەڵ لاوانی چەپی لەهێستان و لاوانی چەپی نۆروێژ و هەروەها باڵوێزی فەلەستین لە مۆنتێنێگرۆ پێک هێناوە و سەبارەت بە دۆخی کورد لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان باس و گفتوگۆیان هەبوە.