بە پێی هەواڵدەریی موکریان منداڵێکی ساوای دوو مانگە، خەڵکی شاری سەرپێڵیزەهاو بە هۆی پێڕانەگەیشتنی پزیشکی گیانی لە دەست دا.
کارن ئەلیاسی، منداڵێکی ساوای دوو مانگەی یەکێک لە بنەماڵە بوومەلەرزەلێدراوەکانی شاری سەرپێڵیزەهاو، بە هۆی نەخۆشی و ئاودزکردنی چڵک لە جەستەیدا گیانی لە دەست دا.
کاوە ئەلیاسی باوکی کارن لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕاگەیاندنەکان ڕایگەیاند: “پاش سەردانی بەردەوام بۆ نەخۆشخانەی ئیمام ڕەزا لە شاری کرماشانو وەرنەگرتنی کارن لەو نەخۆشخانەیە، ڕۆژی ٢٣ی ڕێبەندان بە پاڕانەوە، کوڕەکەیان لەو نەخۆشخانەیە خەواندووە، بەڵام پاش چەند کاتژمێر تەرمی کوڕەکەمان وەرگرتەوە”.
ئەو نموونە بەرچاوەی مردنە، لە ئاکامی کەمکاری ناوەندەکانی بەرپرسیارە کە هیچ پێڕاگەیشتنێکیان بە بوومەلەرزەلێدراوەکان نەکردووە و بۆ پێشگیری لە مردنی ئەوان بە هۆی سەرما و سۆڵەوە هەوڵیان نەداوە. ئەگەر بیرێک لە چارەسەر کردنی نەکرێتەوە، کارەساتی مردنی بێدەنگیی ڕۆژانەی بوومەلەرزەلێدراوە بێماڵ و حاڵەکانی پارێزگای کرماشان درێژەی دەبێ.
هەروەها ڕۆژی یەکشەممە ٢٢ی ڕێبەندان، هەواڵی مردنی کچێکی لاو تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی نووشین محەممەدی ،لە شاری سەرپێڵزەهاوی کرماشان، کە بە هۆی سەرماوە گیانی لە دەست دابوو بڵاوکرایەوە، بەڵام هەتا ئێستە هیچ هەواڵدەرییەکی فەرمی ڕاست و دروستی ئەو هەواڵەی پشتڕاست نەکردۆتەوە.