چالاكێكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد بۆ كێشانی حوكمی زیندانه‌كه‌ی خۆی به زیندانی ئه‌و شاره ناساند.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، كوبڕای خاڵندی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه به هۆی به‌شداریكردن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له هه‌مبه‌ر كوشتنی كۆڵبه‌ران حوكمی 2 مانگ و نیو زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو، بۆ كێشانی حوكمه‌كه‌ی خۆی به زیندانی ناوه‌ندی له‌و شاره ناساند.
كۆتایی مانگی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، ده‌زگایی قه‌زایی كۆماری ئیسلامی، كوبڕا خاڵندی كه به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی نا بۆ كوشتنی كۆڵبه‌ران حوكمی ٢ مانگ و ١٥ ڕۆژی به‌سه‌ردا سه‌پێنداربوو.
كوبڕا خاڵندی، ڕۆژی ١٩ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه له گۆڕه‌پانی چوارچرا ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینه‌وه به دانانی بارمته‌ی ٥٠ میلیۆن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوو.
ناوبراو له كاتی لێكۆڵینه‌وه و ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئیزنی ئه‌وه‌یان نه‌ده‌دا له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێوندی هه‌بێ و ته‌نانه‌ت مافی گرتنی پارێزه‌ریشی نه‌بوو.