وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیە ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له بانگهێشتكردنی لایه‌نی كوردی بۆ به‌شداریكردن له هه‌موو پرۆسه‌كانی تایبه‌ت بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه له سووریە به‌رده‌وام دەبێ.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بلژیک، ڕۆژی ڕابردوو له مۆسكۆ، سێرگی لاورۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیە، ڕایگه‌یاند: “ڕووسیە پێشتر و ئێستاش پشتیوانیی له به‌شداریكردنی كورد به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له هه‌موو هه‌وڵه‌كانی یه‌كلاییكردنه‌وه له سووریە، ده‌كا.”
هەروەها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه، كه كورد به‌شێكه له كۆمه‌ڵگه‌ی سووریە و “به‌بێ به‌شداریكردنی كورد ناتوانین ئه‌و قه‌یرانه به‌شێوه‌ی یه‌كجاریی كۆتایی پێبهێنین”.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیە له حاڵێكدا ئە قسانەی دەکرد كه نزیک بە مانگێک به‌سه‌ر هێرشی سپای توركیە بۆ سه‌ر شاری عه‌فرین له ڕۆژئاوای كوردستان، تێپه‌ڕیوه.