لە شاری بانە ئاڵاو تراکتەکانی کۆماری ئیسلامی کە بو بۆنەی رۆژی ٢٢ی ڕێبەندان لە نێو ئەو شارە هەڵدرابوو، لە لایەن خەڵکی وەزاڵەهاتووەوە سوتێندرا.
بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بە دەستمان گەیشتووە، خەڵکی ئەوشارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین لە کۆماری ئیسلامی ئاڵای ئەو رێژیمەیان سووتاند.
شیاوی باسە هەموو ساڵێک لە بەرەبەری ساڵیادی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، ڕێژیم بە تێچووی ماڵی زۆرەوە لە شارو شارۆچکەکان تراکت و ئاڵا و وێنەی رێبەرانی نیزام هەڵدەواسێ.
ئەمساڵ دوای ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانبار کە زیاتر لە ١٠٠شاری گرتەوە، خەڵک بە شێوازی جۆراوجۆر لە دەربڕینی نارەزایەتی بەردەوامن و لە زۆربەی شارەکانی دروشم بە دژی رێژیم دەنووسرێت .
هەروەها لە شاری کرماشانیش چەندین جار وێنەی ڕێبەری نیزام و ئاڵای کۆماری ئیسلامی بە دەستی خەڵکی تووڕە و دڵگران لە کۆماری ئیسلامی سوتێندراوە.