بە گوێرەی هەواڵێک کە لە شاری پاوە،وە بە دەستمان گەشتووە، بە شەوی یەکشەممە لە سەر دووشەممە ڕێکەوتی ٢٣ی ڕێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، دایە ئامێنە حسێنی، دایکی شەهیدان عەزیز و محەممەد سەلیمی، دوو کادر و پێشمەرگەی بەوەجی ناوچەی هەوارمان و خۆشکی ٣ فەرماندەی شەهیدی سەربەرز، شەهیدان مستەفا، سابیر و تاهیر حسێنی، لە ئاوایی ” ئوسمە،ی” سەر بە شاری پاوە کۆچی دوایی کرد .
خاتوو ئامێنە جگە لەو پێنج شەهید سەربەرزە، خاوەنی بنەماڵە و تایفەیەکی شوڕشگێڕ بوو، کە لە پێناوی گەل و نیشتمان تێچووی زۆریان داوە .
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی دایکە ئامێنە، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەسو کاری ئەو دایکە دڵسۆزە و هەموو خەڵکی شەهید پەروەری ناوچەی هەورامان دەکات و، خۆمان لە خەمەیاندا بە بە شەریک و بەشدار دەزانێ.