کچە مێرمنداڵێکی کوردی خەڵکی شاری جوانڕۆ، 2 مێداڵی زێڕ و بڕۆنزی لە کێبڕکێی جیهانی جامی کاراتەی ئازاد، لە وڵاتی ڕۆمانی بەدەست هێنا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێو خۆییەکان، “هێلیا وەیسی” توانی لە کێبڕکێی جیهانی جامی کاراتەی ئازاد کە لە وڵاتی ڕۆمانی بەڕێوەچوو، ٢ مێداڵی زێڕ و بڕۆنزبەرێتەوە.
ئەو کچە وەرزشکارە کوردە لەو کێبڕکێیەدا، توانی بە سەر ڕکەبەرکانیدا سەرکەوێ و پلەی یەکەم بە دەست بێنێ.
هێلیا وەیسی ئەندامی تیمی دوڕگەی کیش بووە و لەلایەن تیمی ئەو شارەوە ، بۆ ئەو کێبڕکێ جیهانییە نێردرابوو کە توانی ٣ مێداڵ بەرێتەوە.
درەوشانەوەی وەرزشوانانی کورد لە ئاستی جیهانیدا لە حاڵێکدا ڕوو لە بەرزبوونەوەیە کە ئیمکاناتی پێویست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ وەرزشکاران نیە و بەڵام بە لێهاتوویی خۆیان توانیان زۆر پلەی باش بەدەست بێنن.