دوو چالاكی كرێكاری له شاری كرماشان و٢ كه‌سی دیكه له شاره‌كانی پاوه و مه‌ریوان ده‌سبه‌سه‌ر كران و هه‌روه‌ها كه‌سێكیش له شاری سه‌رده‌شت ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش دوو چالاكی كرێكاری به ناوه‌كانی ئه‌مین سیبر و قودرهتۆڵا جه‌لالوه‌ند كه له لایه‌ن هێزه ئهمنیهوتییهكانهوه له شاری كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوون بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستونه‌ته‌وه و تا ئێستا چاره‌نووسیان ناڕوونه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و دوو چالاكه كرێكارییه ڕایگه‌یاند كه ئه‌و دوو كه‌سه به تۆمه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كانی كرێكاری و ورووژاندنی كرێكارانی شاره‌داری بۆ مانگرتن دهسبهسهركراوون.
له درێژه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی خه‌ڵكی له شاری پاوه كه‌سێك به ناوی ئیحسان قادری، كوڕی عه‌زیز، ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و تا ئێستا شوێنی ڕاگرتن و هۆكاری ده‌سبه‌سه‌ركرانی ئاشكرا نه‌كراوه.
هه‌روه‌ها كه‌سێك به ناوی مزه‌فه‌ر لوتفی خه‌ڵكی ئاوایی بیله به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ ڕووخانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا كه‌سێك به ناوی ڕه‌شید ئازه‌ری ته‌مه‌ن 40 ساڵه و كوڕی ئه‌حمه‌د خه‌ڵكی ئاوایی بێورانی خوارووی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كان به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ركرابوو، تا كاتی دادگایی كردنی به دانانی بارمته‌ی 200 میلیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه.