Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۶ | 21/02/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

ته‌رمی‌ كۆڵبه‌رێكی‌ كورد له‌ سنووری‌ بانه‌ دۆزرایه‌وه‌

12/02/2018 | 14:37:37
shwanaarasoliii

ته‌رمی‌ كۆڵبه‌رێكی‌ كورد به‌ ده‌ست و لاقی به‌ستراوه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ سنووریی بانه‌ دۆزرایه‌وه‌.

به‌پێی‌ ڕاپۆرتی‌ مافی نیوز، ڕۆژی‌ ڕابردوو به‌دوای‌ یه‌ك حه‌وتوو له‌ ونبوونی‌ كۆڵبه‌رێكی‌ كورد به‌ ناوی‌ شوانه‌ ڕه‌سووڵی‌، ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ خه‌ڵكی‌ سیاومه‌ی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ بانه‌ ته‌رمی‌ ناوبراو به‌ ده‌ست و لاقی به‌ستراوه‌وه‌ دۆزرایه‌وه‌.

ته‌رمی‌ بێ گیانی‌ ناوبراو له‌ دۆڵی‌ هه‌نجینه‌ ڕه‌شكه‌ی‌ سه‌ره‌ب ناوچه‌ی‌ بانه‌ دۆزرایه‌وه‌ و تا بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ هۆكاری‌ كوژشتنی‌ ناوبراو ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه‌.

به‌دوای‌ كوژرانی‌ ناوبراو ئه‌وه‌ ١٢مین كۆڵبه‌ری‌ كورده‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی‌ 20 ڕۆژی‌ ڕابردوودا ده‌كوژرێن.

شایانی‌ باسه‌ ساڵانه‌ به‌ ده‌یان كه‌س له‌ كۆڵبه‌رانی‌ كورد له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان به‌ هۆی‌ ته‌قه‌ی‌ ڕاسته‌وخۆی‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی‌ ڕێژیم ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن. ته‌نیا له‌ ماوه‌ی‌ مانگی‌ به‌فرانباری‌ ئه‌مساڵدا لانیكه‌م ١٧ كۆڵبه‌ر به‌ ئاشكرا كوژراون و برینداربوون