ئەسعەد مەولوودی کوڕی مەحموود و تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی ئاوایی شەمسە لە ناوچەی تیلەکۆی سەقز لە ڕێگای خۆکوژییەوە گیانی لەدەستداوە.
بە پێی هەواڵێک کە لە ناوچەی تیلەکۆی سەقز بە دەستمان گەیشتوە، دوو رۆژ لەمەوپێش ئەسعەد مەولوودی پەنای بۆ خۆ کوژی بردوەو لەو رێگایەوە گیانی دەستداوە.
تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوشتنی ئەم لاوە خوێندکارە ناڕوونە.
جێی ئاماژەیە له درێژه‌ی خۆکوژییه‌کان له کوردستان سێ که‌سی دی له شاره‌کانی بانه، مه‌ریوان و شنۆ کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” ڕۆژی چوارشه‌ممه، ١٨ی ڕێبه‌ندان ئیقباڵ سه‌رحه‌دی، ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، خه‌ڵکی بانه و خویندکاری ده‌رکراو له زانکی ته‌ورێز به‌هۆی خواردنی بڕێکی زۆری حه‌ب کۆتایی به ژیانی هێنا.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له شاری مه‌ریوانیش ژنێکی لاوی ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ به ناوی لاولاو مرادی خۆی سوتاند و کۆتایی به ژیانی هێنا.
ناوبراو که دایکی سێ منداڵ بووه، به‌هۆی کێشه و ناکۆکی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی و ژن به‌سه‌رههێنان له‌لایه‌ن مێرده‌که‌ی ئاگری له خۆی به‌رداوه و خۆی کوشتوه.
چەند ڕۆژ پێش ئێستاش لاوێکی ١٦ ساڵە بە ناوی “مەسعوود بێهروزی” کوڕی ڕەمەزان خەڵکی شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی کارناسان بێ‌کاری، کێشەی بنەماڵەیی و بێ هیوای و خەمۆکی لە هۆکاری سەرەکیی ڕێژەی خۆکوژییەکانن لە ئێران و کوردستان.