له درێژه‌ی خۆکوژییه‌کان له کوردستان سێ که‌سی دی له شاره‌کانی بانه، مه‌ریوان و شنۆ کۆتای‌یان به ژیانیان هێناوه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه، 18ی ڕێبه‌ندان ئیقباڵ سه‌رحه‌دی، ته‌مه‌ن 31 ساڵ، خه‌ڵکی بانه و خویندکاری ده‌رکراو له زانکی ته‌ورێز به‌هۆی خواردنی بڕێکی زۆری حه‌ب کۆتایی به ژیانی هێنا.
وه‌ک ده‌گوترێ هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو کێشه و گرفتی ده‌روونیی بووه.
هه‌ر هه‌مان ڕۆژ له شاری مه‌ریوانیش ژنێکی لاوی ته‌مه‌ن 26 ساڵ به ناوی لاولاو مرادی خۆی سوتاند و کۆتایی به ژیانی هێنا.
ناوبراو که دایکی سێ منداڵ بووه، به‌هۆی کێشه و ناکۆکی له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی و ژن به‌سه‌رههێنان له‌لایه‌ن مێرده‌که‌ی ئاگری له خۆی به‌رداوه و خۆی کوشتوه.
چەند ڕۆژ پێش ئێستاش لاوێکی ١٦ ساڵە بە ناوی “مەسعوود بێهروزی” کوڕی ڕەمەزان خەڵکی شاری شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی زانیارییه‌کان ئەو لاوە کوردە کچێکی خۆشەویستووە و بنەماڵەکەی لەگەڵ داخوازی کردنی ئەو کچە ناڕەزایەتییان دەبڕیووە، ناوبراویش بەو هۆیەوە کۆتایی به ژیانی هێناوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه ڕۆژی پێنجشەممە، ١٩ی ڕێبەندان، کرێکارێکی ٤٥ ساڵەی کامیارانی بە ناوی (بیژەن قلوزی) بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە دواکەوتنی ١١ مانگی حەقدەستەکەی لە دەفتەری خاوەن کارەکەی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
بە قسه‌ی سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕووداوەکە ناوبراو تا ئێستا چەندین جار بە مەبەستی وەرگرتنی حەقدەستە دواکەوتووەکەی سەردانی دەفتەری خاوەن کارەکەی کردووە بەڵام هیچ وڵامێکی پێ نەدراوەتەوە و هەر بۆیە بڕیاری داوە بۆ ڕزگاربوون لە کۆمەڵگای پڕ مەینەت و کوێرەوەری خۆی بسووتێنێ.
جێی باسە، ناوبراو بە هۆی قوڵی برینەکەی بۆ نەخۆشخانەی تەوحیدی شاری سنە گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستی نالەبارە.