کۆمەڵێک لە کرێکارانی شیرکەتی کەران دەریایی شاری سنە ماوەی ٩ مانگە هەقدەستیان وەرنەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵدەرییەکان، ٦٠ کرێکاری شیرکەتی کەران دەریا، “کران دریا” بەڕێوەبەری گەڵاڵەی گواستنەوەی ئاو و شەبەکەی ئاودێریی بەنداوی سیازاخ، ٩ مانگە پارەیان لە لایەن خاوەنکاری ئەو شیرکەتەوە وەرنەگرتووە و داوای پارەی دواکەوتووی خۆیان دەکەن و تا ئێستا پێیان نەدراوە.
یەکێک لە کرێکارانی ئەو شیرکەتە کە نەیوویست ناوی ئاشکرا بکرێ ڕایگەیاند: “ماوەی ٩ مانگە پارەمان وەرنەگرتووە و ئەوەش لە بواری ماڵیەوە کێشەی بۆ دروست کردووین و بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی ئەو شیرکەتە وڵامدەری کێشەکانی ئەوان نین و بە دانی بەڵێن و هەر ئەمڕۆ، سبەیمان پێدەکەن.”
کڕێکارانی شیرکەتی کەران دەریای شاری سنە لە مانگی بانەمەڕی ئەمساڵەوە هەقدەستیان وەنەگرتووە و سەرەڕای ئەوەیکە چەندین جار کرێکارانی ئەو شیرکەتە داوایان کردووە کە پارەی دواکەوتووی ئەو چەند مانگەیان پێی بدرێ چوونکە ژیانی ئەوان بەو مووچەیەوە بەندە و هیچ داهاتێکی دیکەیان نیە، بەڵام هەتا ئێستا ئاکامێکی ئەوتۆی نەبوو و تا بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە داواکارییەکانیان بە شێوەی دڵخواز نەهاتووەتە دی.