Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲۴ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۷ | 15/08/2018 | کاتژمێر:
کوردستان

سه‌پاندنی‌ حوكمی‌ 10 ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ی‌ چالاكێكی‌ سیاسی و ئازادكرانی‌ به‌ندكراوێكی‌ دیكه‌

10/02/2018 | 16:33:13
+A
-A

به‌ندیكراوێكی‌ سیاسیی كورد حوكمی‌ 10 ساڵ زیندانی‌ بۆ بڕایه‌وه‌ و یه‌كی‌ دیكه‌ش پش ته‌واوبوونی‌ ماوه‌ی‌ به‌ندكرانی‌ له‌ زیندان ئازاد كرا.

به‌ندكراوێكی‌ سیاسیی كورد به‌ ناوی‌ سه‌دیق عه‌ینی‌ كه‌ به‌ تۆمه‌تی‌ سیخوڕی‌ له‌ ڕێگه‌ی‌ هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ به‌رهه‌ڵسكاره‌كانی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌لایه‌ن دادسه‌رای نیزامیی شاری‌ ورمێ حوكمی‌ 10 ساڵ زیندان و دوورخرانه‌وه‌ی‌ بۆ زیندانی‌ ئه‌رده‌وێڵی بۆ بڕایه‌وه‌ و حوكمه‌كه‌شی له‌لایه‌ن دیوانی‌ باڵای‌ وڵاته‌وه‌ ته‌ئید كراوه‌ و ڕۆژی‌ 19ی‌ ڕێبه‌ندان خۆی به‌ زیندانی‌ ئه‌رده‌وێل ناساندووه‌.

ناوبراو خه‌ڵكی‌ ئاوایی سینگانی‌ سه‌ربه‌ شاری‌ شنۆیه‌ كه‌ ڕۆژی‌ 21ی‌ گه‌لاوێژی‌ ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئیتلاعات له‌و شاره‌ ده‌سبه‌سه‌ر و پاش لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ به‌ندیخانه‌ی‌ ورمێ گواسترابووه‌وه‌.

زۆربه‌ی‌ به‌ندكراوانی‌ ئه‌منیه‌تی‌ له‌ ئێران به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 501 واته‌ سیخوڕیكردن و هه‌روه‌ها ماده‌ی‌ 508 هاوكاریی ده‌وڵه‌تانی‌ دژبه‌ری‌ ئێران دادگایی ده‌كرێن و له‌لایه‌ن دزگای قه‌زایی حوكمی‌ قورسیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێ.

هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌ندكراوێكی‌ دیكه‌ی‌ كورد خه‌ڵكی‌ شاری‌ مه‌هاباد به‌ ناوی‌ ئیسماعیل بۆكانی‌ كه‌ پێشتر حوكمی‌ یه‌ك ساڵ و ڕۆژێك زیندانی‌ بۆ بڕابوویه‌وه‌ به‌ شكانی‌ حوكمه‌كه‌ی‌ بۆ 3 مانگ زیندانی‌ ته‌عزیری و 3 مانگیش زیندانی‌ ته‌علیقی و تێپه‌ڕكردنی‌ حوكمه‌كه‌ی‌ له‌ زیندان ئازاد كرا.

ئیسماعیل بۆكانی‌ ڕۆژی‌ 1ی‌ گه‌لاوێژی‌ ئه‌مساڵ پاش 10 ڕۆژ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلاب له‌ شاری‌ مه‌هاباد به‌ تۆمه‌ت هاوكاریكردنی‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ كوردییه‌كانی‌ دژبه‌ری‌ كۆماری‌ ئیسلامی حوكمی‌ 1 ساڵ و 1 ڕۆژ زیندانی‌ ته‌عزیری‌ به‌سه‌ردا سه‌پێندرا و ئه‌و كات به‌ دانانی‌ بارمته‌ ئازاد كرابوو.