2 كرێكاری له شاری سه‌رپێل زه‌هاو و مه‌ره‌ند به هۆی نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار گیانیان له ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كرێكارێكی كورد له كاتی كاركردن له یه‌كه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر له شاری سه‌رپێل زه‌هاو به هۆی ڕووخانی میچی خانوویه‌ك گیانی له ده‌ست دا.
سه‌رۆكی تۆڕی ته‌ندروستی و بێهداشتی شاری سه‌رپێل زه‌هاو، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه كرێكارێكی بیناسازی له حاڵی دروستكردنه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی مه‌سكه‌نی مێهر دابوون له ناكاو میچه‌كه‌ی ده‌ڕووخێ و به توندی بریندار ده‌بێ و پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه “شۆهه‌دا” به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ست دا.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گیان له‌ده‌ست دانی كرێكاران له ئێران كرێكارێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵه‌ی دیكه خه‌ڵكی شاری مه‌ره‌ند به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ی بالابهر گیانی له‌ده‌ست دا.
شایانی باسه ئێران ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له نێو وڵاتانی جیهاندا له پله‌ی 102 له‌به‌ر چاو گرتنی ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌تییه‌كان له‌سه‌ر كاره كه له چاو وڵاتانی دیكه‌ی جیهان له پله‌یه‌كی یه‌كجار خواره‌وه دایه.