ژان ئایۆ لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕانسه گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران و توركیه له وڵاتی سووریه قانوونی نێوده‌وڵه‌تیان پێشێل كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی فه‌رانسه، ژان ئایۆ لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه ڕۆژی ڕابردوو له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ كاناڵی مونته كارلۆ ڕایگه‌یاند كه میلیشیا چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبۆڵای لوبنان ده‌بێ وڵاتی سووریه به‌جێ بێڵن.
لودریان وێڕای ئاماژه به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته له كاربواری سووریه گوتی، ئه‌منیه‌تی سنووره‌كانیش نابێ كوشتنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی لێ بكه‌وێته‌وه و به هه‌موو جۆرێك ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ی سووریه مه‌حكوم ده‌كه‌ین و سووریه له بارودۆخێكی باش دانیه و توركیه‌ش شه‌ڕێكی دیكه‌شی هه‌ڵایساندووه.
هه‌روه‌ها ناوبراو پێداگریی كرده‌وه كه توركیه، ڕێژیم به‌شار ئه‌سه‌د و كۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر شاره‌كانی ڕۆژاوای كوردستان له سووریه و قانوونی نێوده‌وڵه‌تیان پێشێل كردوه و ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ بكرێ. سووریه ته‌نانه‌ت چه‌كی شیمیایی دژی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی به‌كار هێناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌رانسه له كۆتاییدا گوتی، هێزه كوردییه‌كانی سووریه دژی داعش شه‌ڕیان كردوه و تا ئێستا زیاتر له ١ كه‌سیان له توندئاژۆكانی فه‌ڕانسه ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تی توركیه سێ حه‌وتوو له‌وه‌پێش به بیانووی پاراستنی سنووره‌كان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كوردانی سووریه و شاری عه‌فرین بۆردومان ده‌كه‌ن و تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و شه‌ڕه‌وه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بنه قوربانی. هێرشی ئانكارا بۆ ڕۆژاوای كوردستان ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیشی لێكه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌ربازانی تورك له كاری خۆیان شل نه‌بوونه‌ته‌وه.