به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆتاڵی فه‌رانسه ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر ئا‌مریكا گه‌مارۆ بخاته سه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، پێوه‌ندیی شیركه‌ته ئورووپاییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێ نوێژه‌ن بكرێنه‌وه، یان به شێوازێكی دیكه پێناسه بكرێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی تۆتاڵی فه‌رانسه له وتووێژێكدا به ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی ڕاگه‌یاند كه پێشكه‌وتنی گرێبه‌ستی تۆتاڵ له‌گه‌ڵ ئێران بۆ هه‌ڵێنجانی نه‌وت له مه‌یدانی نه‌وتی پارسی باشوور باش بووه و پاتریك پویانه له‌وه نیگه‌رانه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا سهباررهت به ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌ڵوێستی نوێی هه‌بێ ده‌بێ پێوه‌ندیی شیركه‌ته نه‌وتییه‌كانی ئورووپا له‌گه‌ڵ ئێران پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێته‌وه.
پاتریك پویانه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شیركه‌تی نه‌وتی تۆتاڵی فه‌رانسه به ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی وڵاته‌كه‌ی گوت، سه‌رمایه‌گوزاریی گه‌وره له مه‌یدانه نه‌وتییه‌كاندا ناكرێ، سه‌رچاوه‌ی نه‌وتیی جیهان ڕوو له دابه‌زین دایه و ئه‌وه‌ش مه‌ترسییه‌كه‌ی گه‌وره‌یه بۆ جیهان كه له‌وانه‌یه تا ساڵی ٢٠٢٠ دابینكردنی وزه له ڕێگه‌ی نه‌وته‌وه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامیی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به هۆی قه‌یرانی ئابووریی ئێران سه‌دی 16ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دابه‌زیوه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ئه‌و شیركه‌ته هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی فه‌رانسه و ئورووپا سه‌باره‌ت به سه‌رمایه‌گوزاری له ئێران له حاڵی وتووێژ دایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا گه‌مارۆ بخاته‌سه‌ر ئێران چاره‌نووسی ڕێكه‌وتنه نه‌وتییه‌كان چیان به‌سه‌ر دێ.
له لایه‌كی دیكه‌ش وه‌زیری نه‌وتی ئێران چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش گوتبووی، په‌ره‌پێدانی فازی ١١ پارسی باشوور به‌پێی به‌رنامه ده‌چێته پێش و شیركه‌تی تۆتاڵیش بۆ جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی نزیك به 20 شیركه‌تی ئێرانی و بیانی له حاڵی وتووێژ دایه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ قه‌رارگای خاته‌مولئه‌نبیای سپای پاسداران ڕه‌خنه‌یان له حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ركۆماری گرتبوو كه به بێ هیچ چه‌شنه ئاگادارییه‌ك، گریبه‌ستی له‌گه‌ڵ تۆتاڵ ئیمزا كردووه و، له لایه‌كی دیكه‌ش حه‌سه‌ن ڕۆحانی ئه‌و گرێبهستەی به سه‌ركه‌وتن و به‌رهه‌مه‌كانی به‌رجام ده‌زانی.