خەڵکی تێکۆشەری کوردستان!
ئازادیخوازانی ئێران !
رێکخراوە نێونەتەوەیی و مرۆڤ دۆستەکان!
ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢٥ ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی، لە دادگای شۆڕشی شاری سنە حوکمی ئیعدام بۆ ڕامین حسێن پەناهی دەرکرا. بە پێی راگەیاندنی پارێزەری رامین، حوسەین ئەحمەدی نیاز دوا بەدوای ئەشکەنجە و ئازاری زۆر رامین حوسەین پەناهی تەنیا لە دوای یەک دانیشتنی دادگادا و بەشێوەیەکی کوت و پڕ حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاو و بە پێی وتەی پارێزەرەکەی رامین ئەو حوکمە نایاسایی و چاوەروان نەکراو بووە.
بەپێی قسەكانی خودی ڕامین و پارێزەرەكەشی، ناوبراو بە هیچ شێوەیەك بەشداری لە تێكهەڵچوونی چەكداریدا نەبووە و بۆ سەردانی بنەماڵەكەی چۆتەوە كوردستانی ئێران ، لەلایەكی ترەوە بە وتە و قسەی خۆدی رامین ، ناوبراو چەندین مانگ لە ژێر ئەشكەنجه دابووه، بۆیه بە لێكدانەوەی هەموو ئەوانه و بەپێی یاساكانی كۆماری ئیسلامیش، ناوبراو شیاوی حوكمی سێداره نیه.
هەروەها هیدایەت عەبدوڵآپور ماوەی دووو ساڵ لەمەو بەر بە تاوانی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە شاری شنۆ دەستگیر و بە هەمانشێوە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێت.
ئێمە وەک ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات ئەو حوکمانە بە نایاسایی و نامرۆڤانە وەسف دەکەین و بە لەبەرچاوگرتنی شێوازی دادگایی کردنی رامین حسێن پەناهی ، بارودۆخی ناوچەیی و ناوخۆیی ئێران و بە تایبەی کوردستان و بەشداری بەرینی خەڵکی کوردستان لە نارەزایەتییەکانی ئەم دواییانەی ئێران، پێمانوایە ئەو حوکمانە تەواوەن لە ژێر سێبەری سیاسی و بارودۆخ دراوە و لە راستیدا بۆ تۆڵە کردنەوەیە لە خەڵکی کوردستانی رۆژهەڵات.
ئێمە وەک ناوەندی ژنانی رۆژهەڵات خوازیاری لابردنی ئەو حوکمە نا مرۆڤانەین لەسەر دۆسیەی ڕامین حسێن پەناهی و هیدایەت عەبدوڵاپورر و سەرجەم بەندکراوانی سیاسی کە چاوەرێی بەرێوەچونی حوکمی سێدارەن . هەروەها داواکارین لە هەموو خەڵکی تێکۆشەری ئێران و کوردستان ، ژنان و پیاوانی مافخواز و ئازادیخواز و هەموو چالاکانی سیاسی و چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراوە نێو نەتەوەییەکان کە بێدەنگ نەبن لە هەمبەر ئێعدامی لاوانی کورد و هەروەها داوا لە هەموو ژنانی ئازادیخواز دەکەین لە بەرانبەر کوشتاری سیستماتیکی لاوان بێدەگ نەبن و ئەرکی مرۆڤدۆستانەی خۆیان لە بابەت پرسی رامین حسەین پەناهی و هیدایەت عەبدلاپور بە جێ بێنن و دەنگی خۆیان بخەنە پاڵ دەنگی هەموو نارازییان بە حوکمی ئێعدامی رامین حسەین پەناهی بۆ ئەوەی چیدیکە شاهیدی ئێحعدام و حوکمی لەو شێوەیە نەبین بە سەر رۆڵەکانی خۆمان.
ناوەندی ژنانی رۆژهەڵآت
٥/٢/٢٠١٨