٣٢ کەس لە چالاکانی مەدەنی کورد داوای هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی دوو دەسبەسەرکراوی کوردیان کرد.
٣٢ کەس لە نوێنەران، پارێزەران، مامۆستایانی زانکۆو چالاکانی مەدەنی کورد لە نامەیەکی سەراواڵە داوایان لە سەرۆکی دادگای ئێران کردووە حوکمی سێدارەی دوو دەسبەسەرکراوی کورد ڕابگرێ.
لەو نامەیە کە بۆ سادقی ئامۆلی لاریجانی نووسراوە، داواکراوە تا حوکمی سێدارەی ڕامین حوسێنپەناهیو هیدایەت عەبدوڵڵاپوور کە لە گرتووخانەکانی سنەو ورمێ بەسەر دەبەن ،ڕابگیرێ.
نووسەرانی نامەکە بە سەرنج خستنەسەر پەروەندەی ناوبراوان کە سکاڵاکاری کەسێنییان (شاکی خسووسی) نییە، لە سێدارەدانیان دەبیتە هۆی بێهیواییو گەلانی ئێران.