رۆژی یەکشەممە ١٥ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی، “مام عەبدوڵڵا بیجاد” ناسراو بە “عەوڵا لەک”، دانیشتووی گوندی “میشەدێ”ی پیرانشار لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
مام عەبدوڵڵا کەسێکی ناسراو و نیشتیمانپەروەری ناوچەی پیرانشار بوو .
ناوبراو بەهۆی هاوکاری و پاڵپشتی کردن لە حیزبی دێموکرات، زیاتر لە ٥ ساڵ تەمەنی خۆی لە بەندیخانەکانی نیزامی پاشایەتیدا تێپەڕ کرد. بەدوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، دیسانەوە لە هاوکاری حیزبی دێموکرات بەردەوام مایەوەو،هەر بۆیە سەرلەنوێ کەوتە ژێر فشار و ئازار و ئەشکەنجەی ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی و چەند جار دەسبەسەر کرا.
مام عەبدوڵڵا بیجاد، دوای تەمەنێک ژیانی سەرفەرازانە ، تا دواهەناسەکانی بە رێبازی دێموکرات وەفادار مایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پرسەو سەرەخۆشی کردن لە سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو مام عەبدوڵڵا، خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.