به هۆی دابیننه‌كردنی كه‌لوپه‌لی زستانی به‌ندكراوانی سیاسیی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ماوه‌ی چه‌ند حه‌وتوویه مانیان گرتووه و به‌رده‌وام ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا،كاربه‌ده‌ستانی زیندانی بۆ فشارخستنه‌سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی له پێدانی كه‌لوپه‌لی خۆگه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆیان بواردوو و ته‌نانه‌ت چه‌ند به‌ندكراوی سیاسی‌یان بۆ نێو به‌ندی زیندانیانی ئاسایی و ماده‌ی هۆشبه‌ر گواستووه‌ته‌وه.
به قسه‌ی یه‌كێك له به‌ندكراوانی سیاسیی ئه‌و زیندانه كه ده‌ڵێ په‌تۆ بۆ فرۆشتن هێنراوه‌ته نێو به‌ندیخانه به‌ڵام به‌پێی سه‌لیقه‌ی كاربه‌ده‌ستانی وه‌ك غوڵامڕه‌زا زیایی و عه‌لی ولی محه‌ممه‌دی، دژایه‌تییان له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی كردووه به پاره‌ش پێیان نه‌فرۆشتوون.
به‌ندكراوانی سیاسی به هۆی هه‌ڵاواردن و دانانی فه‌رق و جیاوازی مانیان له خواردن گرتووه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه و كاربه‌ده‌ستانی زیندانیش به مه‌به‌ستی ته‌نبێ كردن 3 كه‌سیان به ناوه‌كانی ئیره‌ج حاته‌می، جابر عابدینی و حه‌مزه ده‌روێشیان بۆ به‌زیندانیان ئاسایی گواستووه‌ته‌وه.
له مانگی ڕابردوودا هێزه‌كانی گاردی تایبه‌تی زیندان كاتژمێر 9ی شه‌و هه‌ڵیانكوتاوه‌ته نێو به‌ندی سیاسییه‌كان و بۆ ماوه‌ی 3 كاتژمێر له ژوورێكی ساردیان كردوون و ده‌رگایان لێ داخستوون و پێیان ڕاگه‌یاندوون له‌سه‌ر بڕیاری مسته‌فا موحێبی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی زیندانه‌كانی تاران بووه.
به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به مانگرتنه‌كه‌یان ، هه‌موو كه‌رسته‌كانی گه‌رمكه‌ره‌وه، ڕۆژنامه، چوون بۆ باشگا و، كتێبخانه‌یان لێ قه‌ده‌غه كردوون و كه‌لوپه‌لی كه‌سۆكی ئه‌و به‌ندكراوانه‌یان کە بایی 380 میلیۆن تمه‌نه له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه.
شایانی باسه پێشتر ئه‌و به‌ندكراوانه چه‌ندین جار نامه‌یان بۆ كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ناردووه كه كه‌لوپه‌له‌كانمان بۆ دابین بكه‌ن. پاش وڵام نه‌دانه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین كردووه.