نوێنەرێکی پاڕلەمانی وڵاتی نوروێژ ” پێشمەرگە”ی بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێڵ بەربژێر کرد.
هیمانشۆ گولاتی نوێنەری پاڕلەمانی نۆڕوێژ، “پێشمەرگە”ی وەک لووتکەی بەربەرەکانی لە دژی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل پاڵاوت.
ناوبراو لە گفتوگۆیەکی ڕۆژنامەوەنیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “تێنویشێن”دا وتی: پێشمەرگەکانی کورد نوێنەری دنیای سەربەستو دێموکڕاتیک لە شەڕ لەگەڵ گرووپی تێرۆریستی داعش لە عێراقو سووریە بوونو ئەگەر ئەو پێشمەرگانە نەبووایەن داعش دەیتوانی زۆر لەوەی کە هەبوو پێشڕەوی بکاتو جینایەتەکانی خۆی پەرە پێبدات.
هەر بۆیە پێموایە بۆ سپاسو پێزانین لە خزمەتی پێشمەرگەکان لە پێناوی سەقامگیری و ئاشتی نێونەتەوەیی ، شایانی ئەوەیە کە خەلاتی جیهانیی ئاشتی نۆبێلی پێ بەخشرێت.
شایانی باسە ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕیبەندان کۆتا وادەی ناونووس کردنی پاڵێوراوانی ئەوخەڵاتە بوو کە دەبێ پاڕلمانتارانی نۆڕویژ نوێنەرانی خۆیان بناسێنن.
جێیوەبیر هێنانەوەیە شەهید دوکتور عەبدولرەحمانی قاسملوو لە ساڵی ١٣٦٨ی هەتاوی و لە پاس تێرۆرکرانی بە دەستی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە لایەن ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ناوبراویان بۆ ئەم خەڵاتە کاندیدا کرد بوو.