كچێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵانه له ناوچه‌ی دیوانده‌ره كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵی كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش كچێكی ته‌مه‌ن١٨ ساڵان به ناوه‌ی ماریا شه‌ریفی، كچی ئه‌سعه‌د، خه‌ڵكی ئاوایی ڕه‌شیدئاوا هه‌ڵكه‌وتوو له 5 كیلۆمیتریی شاری دیوانده‌ره له ڕێگه‌ی خۆ ههڵواسنهوه كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و ته‌رمه‌كه‌ی پاش پشكنین له‌لایه‌ن پزیشكی قانوونییه‌وه ڕاده‌ستی بنه‌ماڵه‌كه‌ی كرایه‌وه به خاك ئه‌سپێدرا.
شایانی باسه ناوبراو كچی گه‌وره‌ی ماڵی بوو و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هۆكاری خۆكوژیی ناوبراو ئاشكرا نه‌كراوه.
جێی ئاماژەیە پێی ئامارەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز” لە سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە و بە میدیایی کراوە، ٣٤ کەس لە کوردستان بەهۆی خۆکوژی کۆتای‌یان بە ژیانیان هێناوە کە ٣٢ کەسیان ژن بوون. ئاماری پەنابردن بۆ خۆکوژی لەو ماوەیە دوو هیندەی قوربانیانی ئەو دیاردەیە بووە کە یان خۆکوژییەکانیان سەرکوتوو نەبوون یان کەسوکاریان بەوەخت توانیویانە بە هانایانەوە بچن و لە مردن ڕزگاریان بکەن. جێی بیرهێنانەوەیە کە لە وەرزی بەهاریشدا ٣٥کەس لە کوردستان خۆیان کوشتبوو و کارناسانی کۆمەڵایەتی دەڵێن بارودۆخی سیاسی، ئابووری و کلتووری و کۆمەڵایەتیی کوردستان هۆکاری سەرەکیی ئەو خۆکوژییە زۆرەن کە لە کوردستاندا ڕوو دەدەن.