Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
چوارشه‌ممه ۲ ی ره‌شه‌ممه‌ی ۱۳۹۶ | 21/02/2018 | کاتژمێر:
جیهان

دادگای‌ به‌حره‌ین ٥٨ كه‌سی‌ هاندراو له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ی‌ سزا دا

01/02/2018 | 16:57:06
iranobahrinnn

دادگای‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ین سزا قورسی به‌سه‌ر ٥٨ كه‌س له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی‌ تیرۆریستی‌ كه‌ ده‌ستی‌ كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی تێدابوو سه‌پاند.

ڕۆژی‌ رابردوو دادگایه‌ك له‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ین حوكمی‌ ئێعدامی‌ بۆ ٢ كه‌س به‌ تاوانی‌ تیرۆریستی‌ و ١٩ كه‌سی دیكه‌ به‌ حوكمی‌ هه‌تاهه‌تایه‌ مه‌حكوم كرد.

هه‌روه‌ها ١٧ كه‌سغی دیكه‌ له‌و تاوانبارانه‌ به‌ ١٥ ساڵ زیندان، ٩ كه‌س به‌ ١٠ ساڵ زیندان و ١١ی‌ دیكه‌ش به‌ ٥ ساڵ زیندان مه‌حكوم كران و هه‌روه‌ها 2 كه‌س له‌و گومانلێكراوانه‌ ئازاد كران و ٣٦ كه‌سیان له‌ گرتنگه‌كاندا ڕاگیرابوون و ئه‌وانی‌ دیكه‌ به‌ بێ ئاماده‌بوونی‌ حوكمیان بۆ بڕاوه‌ته‌وه‌.

دادستانی‌ گشتیی به‌حره‌ین ڕایگه‌یاند كه‌ تاوانی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ پێكهێنانی‌ گرووپی تیرۆریستی‌، ڕاهێنانی‌ نیزامی‌، كاركردن به‌ چه‌ك، كوشتنی‌ خه‌ڵك و پۆلیس، قاچاخ، پێبوونی‌ ماده‌ی‌ ته‌قینه‌وه‌ تاوانبار كراون.

ده‌وڵه‌تی‌ به‌حره‌ین بۆ جارێكی‌ دیكه‌ش كۆماری‌ ئیسلامیی ئێرانی‌ له‌و په‌روه‌نده‌یه‌دا مه‌حكوم كرد و به‌پێی‌ دانپێدانانه‌كانی‌ ئه‌و به‌ندكراوانه‌ له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێژیمه‌وه‌ پشتیوانیان لێكراوه‌ و زۆربه‌یان له‌ ئێران و عێراق ڕاهێنان له‌گه‌ڵ كراوه‌.

شایانی‌ باسه‌ حوكمدراوانی‌ ئه‌و ٥٨ كه‌سه‌ نوێترین په‌روه‌نده‌ی‌ تیرۆریستیی كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ وڵاتی‌ به‌حره‌ینه‌ و وڵاتانی‌ كه‌ندا به‌رده‌وام كۆماری‌ ئیسلامیی ئێران له‌ ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری‌ نێوخۆیی خۆیان مه‌حكوم ده‌كه‌ن و هه‌موو جارێ ئێرانیش گوێی خۆی‌ له‌ مات ده‌كا.