Kurdistan Democratic Party
KDP-IRAN
Kurdistanukurd
ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
دووشه‌ممه ۱ ی گه‌لاوێژی ۱۳۹۷ | 22/07/2018 | کاتژمێر:
چالاکی

سه‌ردانی شاندێکی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان، بۆ نوێنه‌رایه‌تی حدک له‌ هه‌ولێر

31/01/2018 | 13:15:45
+A
-A

رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی رێبه‌ندانی ٩٦ ( ٣٠ی ژانوییه‌ی ٢٠١٨ ) شاندێکی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان به‌ سه‌رپه‌رستی به‌رێز بێکه‌س قادر ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌کته‌بی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌و حیزبه‌ سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان له‌ هه‌ولێر یان کرد و له‌ لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی نوێنه‌ری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه‌، پێشوازییان لێ کرا.

له‌و دانیشتنه‌ دا، کۆمه‌ڵێک  پرسی سیاسیی پێوه‌ندیدار به هه‌رێمی کوردستان و ناوچه‌که‌ و به‌تایبه‌ت بارودۆخی سیاسی کورد له‌ هه‌موو به‌شه‌کانی  کوردستان و له‌ نیو ئه‌وانیش دا دۆخی هه‌رێمی کوردستان  ، ئه‌رکی حیزبه‌ سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و چۆنیه‌تی خۆسازدان و وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ی  پۆتانسییه‌ل و تواناکان له‌ راستای وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆهه‌لومه‌رجی هه‌ستیاری ئێستای ئێران، خۆراگری ئازایانه‌ی خه‌ڵکی عه‌فرین  بۆ دیفاع له‌ ده‌سکه‌وته‌کانی رۆژاوای کوردستان ،هاتنه‌ به‌رباس و قسه‌وباسیان له‌ سه‌ر کرا.

له‌ کۆتایی‌دا دوو لایه‌نی حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستان، پێداگرییان له‌ سه‌ر کۆده‌نگی و یه‌کریزی نێو ماڵی کورد له‌ ئاستی گشتی ، له‌ پێناو دابینکردنی ماف و ئامانجه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کورد، کرده‌وه‌.