یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان له نۆروێژ سمینارێکی بۆ باس له‌سه‌ر لەسەر کێشەکانی بەزۆر بەشوودان پێکهێنا
رۆژی یەکشەممە، ١٧ ی جۆزه‌ردان یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمەڵەی کولتووری پاکستان سمینارێکیان بۆ باس لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییه‌کان، بە تایبەت دیارده‌ی بەزۆر به‌شوودانی کچان پێک هینا.
له‌و سمیناره‌دا که لە یەکێک لە هۆتێلەکانی ناوچەی رۆمەریکەو بە بەشداری بەشێک لە ئەندامانی یه‌کیه‌تیی ژنان‌و حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و کۆمه‌ڵێک میوان به‌رێوه‌چوو، سەرەتا مەحبوب رەحیمی، بەرپرسی یەکیه‌تیی ژنان لە نۆروێژ باسێکی لەسەر مێژووی دامهزرانو ئامانجه‌کانی ئه‌و یه‌کیه‌تییه کرد.
مه‌حبووبه ڕه‌حیمی گوتی ئه‌م رێکخراوه‌یه به درێژایی تهمهنو تێکۆشانی به داییم کاری بۆ یەکسانیی ژن و پیاو کردووەئهندامهکانیش شان بە شانی پیاوان بۆ رزگاری گەلەکەیان تێکۆشاو..
مه‌حبووبه رەحیمی هه‌روه‌ها باسی ئەو کارانەی کرد کە یەکیه‌تیی ژنان لە نۆروێژ کردوونیو لە داهاتوودا کاریان بۆ دەکا.
پاشان تەریە بیۆرانگەر، بەرپرسی بەشی خاریجی پۆلیس، نی‌نا کاشتەنسەن و مەرێتە موونچ سەفیرانی نۆروێژ لە وڵاتانی پاکستان‌و ئۆردۆن، باس لە سەر ئەو کێشانە کرا لە رۆژانە بۆ پەنابەران ڕوو ده‌ده‌ن،، بەتایبەت ئەو کچانەی کە دەبرێنەوە بۆ وڵاتانی خۆیان‌و له‌وێ بەزۆر بە شوو دەدرێن.
ئه‌و کۆڕگێڕانه‌وه زۆر بە وردی‌و ڕه‌خنه‌یان له‌و بنەماڵانە گرت کە تا ئێستاش وا بیر دەکەنەوە ئەوە دایک باوکە کە دەبێ هاوسەر بۆ کچەکەی یان کورەکەی بدۆزێتەوەو پاشان داوایان لە یەکیه‌تیی ژنان و کۆمەڵەی کولتووری درێژه‌ی هه‌بێ.