3 كه‌س له چالاكانی سیاسی له شاری بۆكان سه‌رجه‌م حوكمی ١٠ و٦مانگ زیندانیان بۆ بڕایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، 3 به‌ندكراوی سیاسیی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د كه‌ریمی خا، حوسێن مه‌حموودی و ئه‌میر ئیبراهیمی له دادگای شاری بۆكان به‌پێی ماده‌ی ١٣٤ هه‌ر كام حوكمی ٣ ساڵ و ٦ مانگیان زیندان به‌سه‌ردا سه‌پاندن.
ئه‌و 3 به‌ندكراوه كورده له مانگه‌كانی بانه‌مه‌ڕ و جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی چالاكی ته‌بلیغی دژی ڕێژیم له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی و چالاكی تێلگرام، شێواندنی كهشوههوایی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركۆماری له شاری بۆكان ده‌سبه‌سه‌ر كراون و له ماوه‌ی 10 ڕۆژ بۆ مانگێك له ده‌سبه‌سه‌ركران و لێكۆڵینه‌وه كردن به دانانی بارمتە ئازاد كران و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا هیچ كامیان ئیزنی ئه‌وه‌یان پێنه‌داون كه پارێزه‌ریان هه‌بێ. په‌روه‌نده‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه كه‌سی چواره‌میشی هه‌یه كه ئه‌ویش ژنێكه به به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه به‌ڵام ده‌سبه‌سه‌ر نه‌كراوه و له كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا به تاوانبار نه‌ناسراوه.
محه‌ممه‌د كه‌ریمی خا، حوسێن مه‌حموودی و ئه‌میر ئیبراهیمی له دادگای شاری بۆكان به سه‌رۆكایه‌تی په‌یمان ڕۆسته‌می دادگایی و به تۆمه‌تی پڕوپاگه‌نده دژی كۆماری ئیسلامی له به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری ڕێژیم حوكمی یه‌ك ساڵ و به تۆمه‌تی كۆبوونه‌وه و شێواندنی ئه‌مینه‌تی ئێران به 5 ساڵ زیندان حوكم دراون و له چاوپێخشاندنێكدا بۆ ٣ ساڵ و نیو دابه‌زی.
هەر لەو پێوەندییەدا بە پێی هەواڵدەریی موکریان، نەجیبە ساڵح زادە، ژنە چالاکی مەدەنی کورد لە شاری سەقز و هاوسەری مەحموود ساڵحی، چالاکی کرێکاری بە تۆمەتی”هەوڵدان دژی نیزام” لە لقی ٣ی دادیاری دادگوستەری ئەو شارە تاوانبار کرابوو و هەروەها لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لێکرابوو کە ڕۆژی پێنجشەممە ٥ی ڕێبەندان خۆی بە لقی ٣ی دادیاری دادگا بناسێنێ لەو کاتەوە دەسبەسەر کرابوو و ڕۆژی ڕابردوو ئازاد کرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە کوردە لە لقی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد و، پەروەندی ناوبراو بۆ بڕیاری کۆتایی ڕەوانە لقی ١ی دادگای ئینقلاب لە شاری سەقز کراوە.