ڕێكس تیلێرسۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له سه‌فه‌ری یه‌ك حه‌وتوویی خۆیدا بۆ ئورووپا له‌گه‌ڵ وڵاتانی بریتانیا، فه‌رانسه و ئاڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه ڕیككه‌وتن كه به‌رجام ده‌سكاری بكرێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا پێشتر گرووپێكی بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ناوكیی ئێران و زلهێزه‌كان دیاری كردبوو و كاره‌كانیان ده‌ست پێكردوو و له‌گه‌ڵ وڵاتانی بریتانیا، فه‌رانسه و ئاڵمان ڕێككه‌وتوون و ئه‌و وڵاتانه‌ش متمانه‌یان به دۆناڵد ترامپ دا كه چیتر نیگه‌ران نه‌بێ.
ئه‌وه له حاڵێكدایه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ده‌سكاریی ڕێكه‌وتنی ئه‌تۆمی ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن: به‌رجام وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه.
دۆناڵد ترامپ ڕۆژی 22ی به‌فرانبار بۆ دوایین جار گه‌مارۆ ئابوورییه‌كانی دژی ئێران هه‌ڵپه‌سارد و داوای له كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ نه‌كا یه‌ك لایه‌نه له ڕێكه‌وتنی ناوكی ده‌كشێته‌وه.
ئەمریكا ده‌لێ، ئێران ده‌بێ مه‌رجه‌كانی ده‌ستڕاگه‌یشتنی لێكۆڵه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی بتوانن هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی نیزامییه‌كانی ئێران بپشكنن و پیاندنی ئورانیوم چاودێری بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌كانی مووشه‌كی بالستیكی ئه‌و وڵاته كه له‌و ماوه‌یه‌دا پێشكه‌وتنی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه دیوه ده‌بێ چاودێریی بكرێنه‌وه.
له درێژه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی فشاره‌كانی بۆسه‌ر كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی و ناهه‌میشه‌یی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ تاوتوێكردنی به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی تاران قه‌راره ئه‌مڕۆ له واشنگتۆن كۆببنه‌وه.