لانیكه‌م ١٤ كه‌س به تۆمه‌تی پێوه‌ندی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری ڕێژیم له شاری شنۆ ده‌سبه‌سه‌ر كراون و كه‌سێكی دیكه‌ش به دانانی بارمته به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ناوچه‌ی شنۆ لانیكه‌م ١٤ كه‌سیان به ناوه‌كانی ڕزگار ئه‌مینی، محه‌ممه‌دئه‌مین فه‌زڵی، ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵه خه‌ڵكی بێمزوتێ، محه‌ممه‌د فه‌رزاد له نزیك خه‌ڵكی شنۆ و له ئاوایی سینگان، له گوندی خورشت ٢ كه‌س به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د مهحمودتاش و حامید زه‌ریفه، مه‌نسوور قادر زاده و محه‌ممه‌د سوور خه‌ڵكی ئاوایی ڕه‌ش گوندان، هاوكات ٧ كه‌سی دیكه به ناوه‌كانی جه‌ماڵ نۆبه‌خت، عوسمان نۆبه‌خت، فه‌تاح عهلیكورد، ئه‌بووبه‌كر نۆبه‌خت، مامه‌ند عهلیكورد، كه‌ماڵ نۆبه‌خت و عومه‌ر نۆبه‌خت خه‌ڵكی ئاوایی “نه‌رزیوه” به تۆمه‌تی پێوه‌ندیی هه‌بوون به یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ر كردووه.
له‌لایه‌كی دیكه كه‌سێك به ناوی مه‌نووچێهر حه‌میدزاده خه‌ڵكی ورمێ له شاری شنۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر و پاش ٣ حه‌وتوو لێكۆڵینه‌وه به شێوه‌ی كاتی به دانانی متمانه‌بڕ ئازاد كرا.
هەر لەو پێوەندییەدا و لە هەواڵێکی دیکەدا هاووڵاتییەکی کورد، بە ناوی “تەحسین دادڕەس” پاش تێپەڕبوون ٥٨ ڕۆژ بەسەر دەسبەسەر کردنی لە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نیە و هێزە ئیتلاعاتییەکانیش لەو پێوەندییەدا، لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک بە بنەماڵەکەی خۆ دەبواردووە.