شه‌پۆله‌كانی پارازیتی ماهواره‌یی ده‌بێته هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌وره‌كان و پێش به بارینی به‌فر و باران ده‌گرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، نیگه‌رانیی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كانی به‌فر و باران نه‌بارین به‌هۆی پارازیتهكانهوه ده‌ستاوده‌ست له سه‌رچاوه هه‌واڵده‌ریی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا ده‌خولێته‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێك له كاربه‌ده‌ستانی ژینگه‌پارێزی ئه‌وه به ڕاست نازانن و ده‌ڵێ كاریگه‌ریی نیه به‌ڵام به‌شی هه‌ره كه‌شناسان له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاو و هه‌وا هه‌یه و ههوهرهكان ده‌ڕه‌وێنێته‌وه و به قسه‌ی ئه‌وان تووشی نه‌زۆكیان ده‌كا و هۆكاری وشكه ساڵیی ئێران بۆ ئه‌و پارازیتانهی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه ده‌یخه‌نه‌سه‌ر ماهواره‌كان.
له ئێران ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی هه‌ر كات باس له پارازیت ده‌كرێ، كاربه‌ده‌ستان به خێرایی خۆی لێده‌دزنه‌وه و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به پارازیت له ئێران به هاووڵاتییان نه‌دراوه كه چەند زیانی بۆ خه‌ڵك هه‌یه و كۆمه‌ڵێك نه‌خۆشی كوشنده دروست ده‌كا.
به‌فرانباری ساڵی پێشوو كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ناڕزایی شیراز شكایهتێكیان سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه پارازیت كرد كه پارێزگاری فارس پێی گوتن به‌دواداچوونی بۆ ده‌كه‌ین و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ خه‌ڵكی شیراز وڵامی خۆیان وه‌رنه‌گرتووه‌ته‌وه. كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم هه‌میشه خۆیان له‌و بابه‌ته دزیوه‌ته‌وه.
پرۆفسور فێرئۆد و تیمی لێكۆلهرهكهی بۆ یه‌كه‌م جار كاریگه‌ریی پارازیت له‌سه‌ر ئاو و هه‌وا و نه‌بارینی به‌فر و باران بڵاوكرده‌وه كه ڕاسته‌وخۆی كاریگه‌ریی هه‌یه و هه‌وری شێ‌دار وشك ده‌كاته‌وه و پێش به بارارینی به‌فر و باران ده‌گرێ.
شایانی باسه كۆماری ئیسلامیی ئێران به درێژایی مێژوو دژی تێكنۆلۆژیی ئه‌مڕۆیی بۆ خه‌ڵك بووه و پێیان خۆش نیه هیچ كات خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یان ئاگایان له پێشكه‌وتنه‌كان و شێوه‌ی ژیانی خه‌ڵك له ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێ و، هه‌ر بۆیه پارازیت ده‌خه‌نه سه‌ر ماهواره و كاناڵه تلویزیۆنییهكان بێ ئه‌وه‌ی كه بیر له نه‌خۆشییه‌كانی نه‌زۆكی، شێرپه‌نجه و ته‌نانه‌ت كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر كۆرپه‌ی نێو زگی دایكاندا هه‌یه، بكه‌نه‌وه.