هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له شاری جوانڕۆ كه‌سێكیان ده‌سبه‌سه‌ر و هه‌روه‌ها له شاره‌كانی شنۆ و خۆی 2 كه‌سی دیكه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كراون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كه‌سێك به ناوی عه‌بدولڕه‌حیم نه‌زه‌ری، كوڕی شوكوڵا، خه‌ڵكی شاری كرماشان له نزیك شاری جوانڕۆ له لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه.
پاش به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌ی نه‌زه‌ری هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات پێیان ڕاگه‌یاندوون كه كوڕه‌كه‌یان به هۆی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌سبه‌سه‌ركراوه به‌ڵام سه‌باره‌ت به شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییه‌كیان ئاشكرا نه‌كرد.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا و له هه‌واڵێكی دیكه‌دا چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش له شاری شنۆ كه‌سێك به ناوی مه‌جید ده‌ریایی، ته‌مه‌ن 56 ساڵ پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به تۆمه‌تی سیاسی ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستراوه‌ته‌وه و تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نیه.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتێكی دیكه له شاری خۆی كه‌سێكی دیكه به ناوی سه‌ردار جێداری له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه به تۆمه‌تی هاهوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری ڕێژیم ده‌سبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به ناوبراو پێنه‌دراوه.