بە پێی هەواڵی کۆمیسیۆنی سیاسی –نیزامی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، ئێوارەی رۆژی هەێنی ڕێکەوتی ٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٦ی هەتاوی پێشمەرگەیەکی دڵسۆزی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەناوی نووری خەلیلپوور ناسراو بە مام نووری دوای ماوەیەک ململانێ لە گەڵ نەخۆشی، ماڵاوایی لە هاوسەنگەرانی کرد.
مام نووری کوڕی ڕەحمان لە ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوی لە شاری سەردەشت لە دایکبووە، ناوبراو لە ساڵی ١٣٧٩ی هەتاوی پەیوەندی بە تەشکیلاتی حیزبەوە گرتوەو تا دوایین هەناسەی ژیانی کەسێکی هەڵسووڕی حیزب بوو.
مام نووری بۆ چەند دەورە ئەندامی کۆمیتەی حدک لە دەوەری پشدەرو بیتوێن بووە و لە بەر چالاکی و لێهاتوییەوە لە ڕاپەڕاندنی کاروباری حیزبی لە دەڤەری قەڵادزێ ، بە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان وەرگیراو، بە بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزب بۆ کاروباری ئیداری و حکوومی دیاریکرا.
ناوبرا هەتا لە ژیاندا بوو، لە هیچ خزمەتێک بە حیزب و گەلەکەی دەریغی نەکرد.
بەم بۆنەوە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی بە سەرجەم خەڵکی شاری سەردەشت و بەتایبەتی بنەماڵەی بەڕێزی مام نووری، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە بەشدار وشەریک دەزانێ.