بە پێی هەواڵێک کە لە شاری بانەوە بەدەستمان گەیشتووە، رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی ڕێبەندان حاجی ساڵح دەروێش پێشمەرگەی پێشووی حیزبی دێموکرات لە تەمەنی ٨٩ی ساڵەییدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو بۆ ماوەی دوو ساڵ لە نێو ڕیزی خەباتکارانی دێموکرات ، شانازیی پێشمەرگایەتی بۆ بڕایەوەو دواتر بە هۆی گرفتی بنەماڵەیی گەڕاوەتەوە سەر ژیانی ئاسایی و، تا دوایین ساتەکانی ژیانی هەر بە ڕێبازی دێموکراتەکان وەفادار مایەوە.
حاجی ساڵح دەروێش خەڵکی کۆخانی بانە دوای تەمەنێک ژیانی سەرفەرازانە رۆژی چوارشەممە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی لە سەرجەم کەسوکارو بنەماڵەی خوالێخۆشبوو حاجی ساڵح ، خۆی لە خەم و پەژارەیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.