لاوێکی خەڵکی گوندی گامێشانی سەربە شاری مەهاباد، بە هۆی بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە خۆجێیەکان، ٢ ڕۆژ لەوەپێش، لاوێک بە ناوی “هیوا مەولوودی” کوڕی عومەر خەڵکی گوندی “گامێشان”ی سەر بە شاری مەهاباد، بە هۆی بێکاری لە ڕێگەی خۆهەڵواسین کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
زۆربەی کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بێکاری بە گەورەترین گرفتی ئەمڕۆی خەڵکی کوردستان دەزانن.
شایانی باسەهەر لەو پێوەندییەدا و ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، لاوێکی تەمەن ٢٧ ساڵەش بە ناوی “س. م”، خەڵکی گوندی “ئوش تەپە”، بە هۆکاری نادیار خۆی کوشت و هەروەها ماوەیەک پێش کچێکی تەمەن ١٩ ساڵەش بە ناوی “شین. الف” خەڵکی سەوڵاوا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.