وته‌بێژی ئه‌رته‌شی لیبی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی به ده‌ستێوه‌ردانی له وڵاته‌كه‌ی تاوانبار كرد.
ئه‌حمه‌د ئه‌لمسماری، وته‌بێژی ئه‌رته‌شی نەتەوەیی لیبی له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ڕۆڵی گرینگ و نهێنیی له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاته‌كه‌یدا هه‌یه و هۆكاری قه‌یرانه‌كانی وڵاته‌كه‌شی به ده‌ستێوه‌ردانی ئێران ده‌زانێ.
هه‌روه‌ها ناوبراو گوتی، ڕێژیمی ئێران له وڵاتی سودان كارخانه‌ی چه‌كوچۆڵی هه‌یه و له سنووره‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه بۆ لیبی هه‌نارده ده‌كا.
ناوبراو ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماشێنێكی بۆمبڕێژكراو له به‌رده‌م مزگه‌وتێكی شاری بنغازیی ئه‌و وڵاته كه لانیكهم٤١ كه‌س كوژراو و ٨٠ برینداری لێكهوتهوه.
پێویست به ئاماژه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران له درێژه‌ی ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له وڵاتانی دراوسێ و به تایبه‌ت پشتیوانیكردنی له حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ئه‌مجاره‌یان ١٣ مووشه‌كی جۆری زه‌لزالی ١ی ڕووسی كه له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه گه‌شه‌ی پێدراوه له دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی حوسی له شاری ئهلیتنه له ناوچه‌ی جۆف ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.